٤ لیوا ناوچە سنورییەکانی هەرێم دەپارێزن؛ دوو لیوایان یەکێتی و دوو لیواکەی تر پارتین
١٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١:٥٨ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق لەڕێگەی چوار لیوا سەربازی کوردەوە، ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانیان لەگەڵ ئێران و تورکیا کۆنترۆڵ کردووە.
لیوای ٣ ی پاسەوانی سنور، ئەرکی پاراستنی ناوچە سنورییەکانی پێنجوێن تا قەندیل، لیوای ٢١ ئەرکی پاراستنی ناوچە سنورییەکانی نزیک خانەقین تا خوارووی پێنجوێنیان پێ سپێردراوەو پێکهاتەی ئەم دوو لیوایە یەکێتین.
لیواکانی یەک و دووی پاراستنی سنور کە پێکهاتەکانیان پارتین، ئەرکی پاراستنی ناوچە سنورییەکانی حاجی ئۆمەران تا بادینانیان پێ سپێردراوە و هەرچوار لیواکە فەرماندەییەکەیان لە هەولێرە.
فەرماندەیەکی باڵای پاسەوانی سنور کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ناوچە سنورییەکان لەلایەن پاسەوانی سنورەوە بە کامیرای حەراری کۆنترۆڵکراون.
دەشڵێت: لیوا هەیە نزیکەی ٦٠ کامیرا و لیواش هەیە زیاتر لە ٣٠ کامیرای حەراری بۆ دابینکراوە، ئەمە دەکەوێتە سەر فراوانی سنوری لیواکە.
جگە لەو چوار لیوایەی پاسەوانی سنور کە کوردن، هێزەکانی پۆلیسی پاسەوانی سنوری پارێزگای دیالەش تێکەڵەن لە سەربازی کورد و عەرەب و بەشێکی زۆری هێزەکە کوردن.