نهێنییه‌ك بۆ یه‌كه‌مجاره ئاشكرا ده‌كرێت؛ لە خۆحەشارداندا چۆن و بۆچی سه‌دام حسێن ژنى سێیه‌مى هێنا؟
١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٣٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئامادەکردنی: سۆران کەریم
لەو کاتەدا کە سەدام حسێن خۆی لەنێو باخێکدا شاردبوویەوە و بە هەزاران سەربازی ئەمەریکی بەدوایەوە بوون بیگرن، بیر لە هێنانی ژنی سێیەم دەکاتەوە و بە فیعلیش تەقەلای بۆ دەدات. ئەمە چیرۆکێکی فانتازیی نییە و ڕاستییە، پارێزەر و نزیکەکانی جەختی لێدەکەنەوە، بەڵام چۆن؟ لەم ڕاپۆرتەوە وردەکارییەکە دەزانن.
سەرەتای چیرۆکەکە
سلێمان جبوورى، پارێزه‌رى سه‌رانى به‌عس له دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق له كه‌ناڵى تایبه‌تى خۆى له یوتیوب، نهێنی سێیه‌م هاوسه‌رگیریی (صدام حسین)ى ئاشكرا كرد ئه‌و كاته‌ى له باخه‌كه‌ى (قیس النامق) خۆى حه‌شار دابوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانى سلێمانى جبوورى، سه‌دام له‌دواى كوژرانى هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ى به‌ناوه‌كانى (عدي و قصي) بیرى له‌وه كردووه‌ته‌وه هاوسه‌رگیرى بكات. سه‌ره‌تا داواى له هه‌ردوو پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ى به ناوه‌كانى (سلوان و عه‌قید محمد ئیبراهیم موسڵت) كردووه كه هه‌ردووكیان برا بوونه، خۆشكه بێوه‌ژنه‌كه‌یان ماره بكات، به‌ڵام ئه‌وان به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ئه‌و داخوازییه‌یان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
قیس النامق (ئه‌و پیاوه‌ى خۆى و براكانى سه‌دام حسێنیان له ماڵ و باخه‌كه‌ی خۆیاندا شاردبووه‌وه)، له تۆمارێكی ده‌نگیدا ئه‌ڵێت : "جارێك داواى له سه‌لوان و عه‌قید ئیبراهیمی براى كرد، خوشكه‌كه‌یان ماره بكات، ئه‌وانیش ده‌ستى ده‌ستیان پێكردو به ئه‌مڕۆ نا به‌یانی، كاتیان كوشت".
هه‌ر له‌و به‌رنامه‌یه، سه‌لوان موسڵت، یه‌كێك له پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانى سه‌دام له‌و كاته‌ى له ناو باخه‌كه خۆى شاردبووه‌وه، له تۆمارێكی ده‌نگیدا باس له‌وه ده‌كات، ڕۆژێك سه‌دام ناردوویه‌تى بۆ لاى سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك له موسڵ بۆ ئه‌وه‌ى خوازبێنى كچه‌كه‌ى بۆ بكات، وتی: "شێخ خۆى و كه‌سوكارى خۆشحاڵ بوون به‌داخوازییه‌كه، به‌ڵام ده‌رچه‌یه‌كمان نه‌بینیه‌وه بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كه، چونكه ده‌یانوت له‌ناو خه‌ڵكیدا بڵێین چى، دراوسێكان پرسیار ده‌كه‌ن، شووى به‌كێ كردووه، له كام عه‌شیره‌ت، خزم و دۆستان پرسیار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش واىكرد ئه‌و داخوازییه و داخوازییه‌كانى تریش سه‌ر نه‌گرن، ئه‌مه كێشه‌ى گه‌وره‌ى به‌رده‌م هاوسه‌رگیریی سه‌دام بوو".
هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت: "جارێكی تر من و عه‌قید محه‌مه‌دى نارد بۆ ماڵێكی تر، به‌هه‌مان شێوه تووشى ئه‌و كێشه‌یه بووین، جارێكی تریش عه‌قید محه‌مه‌دى نارد بۆ ماڵێكی تر، ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه وه‌ڵامیان دایه‌وه، دواجار داواى له بنه‌ماڵه‌ى 'النامق' كرد وه‌ك عه‌لا باسی ده‌كات، كه به دواى ئافره‌تێكدا بگه‌ڕێن بۆى بۆ خوازبینیكردنى".
هێنانە دونیای کوڕی سێیەم!
سه‌لوان، وه‌ك خۆى ده‌یگێڕێته‌وه له‌و ماوه‌یه‌ی سه‌دام حسێن له باخه‌كه‌دا خۆى حه‌شار دابوو، به به‌رده‌وامى سه‌ردانى ده‌كرد و داخوازییه‌كانى بۆ جێبه‌جێ ده‌كرد و نامه و ڕێنماییه‌كانى ده‌گەیاندە سه‌ركرده‌كانى به‌عس. ده‌ڵێت: "دواى كوژرانى (عوده‌ى و قوسه‌ى) به نزیكه‌ى مانگێك بۆ مانگ و نیوێك، من و سه‌رۆك له‌ناو باخه‌كه له نزیك مه‌لجه‌ئه‌كه وه‌ستابووین، وتی ئه‌مه‌وێت بتنێرم بۆ موسڵ بۆ ناوچه‌ى ئاسكى موسڵ، سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك له‌وێ هه‌یه و ئه‌مه‌وێت داواى كچه‌كه‌یم بۆ بكه‌یت، به‌ڵكو خوا دواى شه‌هیدبوونى براكانت عوده‌ى و قوسه‌ى رزقمان بدات به كوڕێك و وه‌چه‌مان نه‌بڕێته‌وه، پێموت سه‌یدی ئێمه هه‌موومان كوڕتین، هه‌موو عێراقییه‌كان كوڕتن و كه‌مته‌رخه‌میت له‌گه‌ڵدا ناكه‌ین، وتی ئه‌زانم ئێوه كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ن و كوڕی منن، به‌ڵام به‌ڵكو خوا كوڕێكمان پێبدات و وه‌چه‌مان به‌رده‌وام بێت و ناومان هه‌ڵبگرێت".
پاسه‌وانه‌كه‌ى سه‌دام ئه‌ڵێت: "له‌و كاته پرسیارم لێ‌كرد، وتم سه‌یدی تۆ مه‌گه‌ر ژنێكی ترت نییه (سمیره الشاهبندر)و كوڕێكت لێ بووه به ناوى عه‌لى، ئه‌و ده‌نگۆیه له هه‌شتاكانه‌وه ئه‌یبیستین، وتی، نا من كوڕم لێی نه‌بوو. لێم پرسی بۆ مناڵت لێنه‌بوو، وتی بیرم له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه بگه‌ین به‌م ڕۆژه و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌م له‌یه‌ك كاتدا تیا بچن".
سه‌لوان له باره‌ى داخوازیكردنى ئافره‌ته‌كه بۆ سه‌دام، ئه‌ڵێت: "پیاوێكم له پیاوماقوڵانى ناوچه‌ى تكریت له‌گه‌ڵ خۆم برد و ڕۆشتین بۆ موسڵ و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كه‌مان بینی و خیرهاتنى كردین، پێیوتین من و كچه‌كه‌م و كه‌سوكارم قوربانی سه‌رۆك ده‌بین، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه چۆن له‌ناو خه‌ڵكیدا باسى ئه‌م هاوسه‌رگیرییه بكه‌ین؟ ئیتر ئێمه‌ش گه‌ڕاینه‌وه و قسه‌كانى ئه‌و پیاوه‌م به سه‌رۆك وت، ئه‌ویش سه‌رێكى له‌قاند و وتی وەڵا حه‌قى خۆیه‌تى".
دواتر عه‌لا نامق، یه‌كێك له خاوه‌ن ئه‌و باخه‌ى سه‌دام حسێن له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق له 9ـی 4ـی 2003 خۆى تێدا شاردبووه تا ئه‌و ڕۆژه‌ى له 13ـی 12ـی 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا، له تۆمارێك ده‌نگیدا ئه‌ڵێت: "پێشنیارمان بۆ سید الرئیس كرد، گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژن بهێنێت ئێمه لاریمان نییه، به‌ڵام چۆن به‌دواى ژن‌دا بگه‌ڕێین و 150 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی به‌دوای سه‌دامدا ده‌گه‌ڕێن؟ ئه‌ركێكی قورس بوو".
لەکۆتاییدا ئامانجەکەی بەدیی هاتووە!
له كۆتاییدا سلێمان جبوورى، پارێزه‌رى سه‌رانى به‌عس، نهێنییه‌كى سه‌یر ده‌دركێنێت و ده‌ڵێت: "ئه‌م نهێنییه بۆ یه‌كه‌مجاره ئاشكراى ده‌كه‌م، به‌ڵام پێش ئه‌وه ئه‌مه‌وێت تێبینییه‌ك باس بكه‌م، سه‌لوان و عه‌قید محه‌مه‌دى براى نازانن كه سه‌دام ژنى هێناوه و ئافره‌ته‌كه كێیه، به‌ڵام عه‌لا و قه‌یسى براى ئه‌زانن. من ناوه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كه‌م، ئه‌و ئافره‌ته له بنه‌ماڵه‌ى (النامق)ـه، واتا خوشكى عه‌لا و قه‌یس، ئافره‌ته‌كه ته‌ڵاقدراو بوو، پێشتر هاوسه‌رى پیاوێك بوو كه كوڕى خاڵى خۆیانه و خه‌ڵكى ناوچه‌ى دۆره، ئافره‌ته‌كه له هاوسه‌ركه‌ى جیابووه‌وه، ده‌بوایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ لاى هاوسه‌رى پێشووى، له‌كه‌سێكى تر ماره ببڕدرێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش ڕوویدا، سه‌دام حسێن ئه‌و ئافره‌ته‌ى ماره كرد و به‌هاوسه‌رى مایه‌وه تا ئه‌وكاته‌ى ده‌ستگیر كرا، دواتر گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى هاوسه‌رى پێشووى، ئافره‌ته‌كه پێشتر دوو منداڵى هه‌بوو و دواى گه‌ڕانه‌وه‌شى دوو منداڵى تر‌ى لێ‌بوو".
به پێی زانیارییه‌كانى ئه‌و پارێزه‌ره، ده‌گوترێت 10 ڕۆژ پێش ده‌ستگیركردنى سه‌دام حسێن، ئه‌و ئافره‌ته دیار نه‌ماوه و چیتر سه‌ردانى نه‌كردووه و نازانرێت هۆكار چییه، ده‌شڵێت: "پرسیار ئه‌وه‌یه، له‌وماوه‌یه كه له مانگى ته‌مووزى 2003 هاوسه‌رگیرییه‌كه كرا، ئافره‌ته‌كه له‌كوێ ده‌خه‌وت، له ناو باخه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌دام، یان له ماڵى براكانى؟ بابه‌ته‌كه نهێنییه‌كی تێدایه و تائێستا ڕوون نییه".