ئیسرائیل ئەندامێکی حیزبوڵا لەنێوان مردنی بەتەنها و مردن لەگەڵ خێزانەکەیدا سەرپشک دەکات

١٨ ئازار ٢٠٢٦ - ٤:٣٥ پێش نیوەڕۆ

ئیسرائیل ئەندامێکی حیزبوڵا لەنێوان مردنی بەتەنها و مردن لەگەڵ خێزانەکەیدا سەرپشک دەکات

پەنجەرە

ئەحمەد تەرمەس ئەندامی حیزبوڵای لوبنان، کاتێک سەردانی خێزانەکەی کرد لە “طلوسە”، کە گوندێکی سەر سنورییە و نزیکە لە ناوچە سنورییەکانی ئیسرائیلەوە، گوێی لەدەنگی دوو درۆن دەبێت پێش ئەوەی زەنگی تەلەفۆنەکەی لێبدات.

کاتێک وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دەداتەوە، ئەندامێکی سوپای ئیسرائیلی لێی پرسیووە” ئەحمەد تەرمەس لێرەیە؟” ئەویش بە “بەڵێ” وەڵامی دەداتەوە.

ئەندامەکەی سوپای ئیسرائیل پێیدەڵێت” لە سوپای ئیسرائیلەوە لەگەڵتین، دەتەوێت بەتەنها بمریت یاخود لەگەڵ خێزانەکەت کە لەگەڵتن؟”


لە وەڵامدا تەرمەس دەڵێت” دەمەوێت بەتەنها بمرم.”

کوشتنی ئەحمەد تەرمەسی ئەندامی حیزبوڵا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، لەرۆژی ١٦ ی مانگی دووی ئەمساڵ روویداوە، لە گوندی “طلوسە” ی باشووری لوبنان، کە کاردانەوەی گەورەی میدیایی لێکەوتووەتەوە.

کەسوکاری تەرمەس زانیارییەکانیان لەبارەی پەیوەندی پێوەکردنی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە پێش کوژرانی پشتڕاستکردووەتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی بژاردەی بەتەنها مردنی خستووەتە بەردەم سوپای ئیسرائیل، دواتر لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

بەپێی راپۆرتێکی ئیندیپێندت، تەرمەس رۆڵی سەربازی لەنێو حیزبوڵادا نەبووە، بەڵکو وەک لینک لەنێوان سەرکردایەتی ناوەندی ئەو هێزە و خەڵکی گوندەکاندا کاری کۆمەڵایەتی و رێکخراوەیی ئەنجامداوە.

چیرۆکی کوژرانی تەرمەس لوبنانییەکانی دووچاری شۆک کرد، بەوپێیەی چیرۆکەکە بەخێرایی لە سۆشیال میدیا بڵاوبوویەوە و لەلایەن میدیاکانیشەوە کاری لەسەرکرا.

سەرچاوەی شۆکبوونی لوبنانییەکان ئەوەبوو لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بژاردەی مردن بەتەنها یاخود لەگەڵ خێزانەکەیدا خرابووە بەردەم تەرمەس، لەکاتێکدا لەو نێوەندەدا بژاردەی سێیەم بوونی نەبووە.

رەزوان مورتەزا، رۆژنامەنوسی لوبنانی، دەڵێت: تەرمەسی تەمەن ٦٢ ساڵ سەردانی خێزانەکەی کردووە لە گوندی “ طلوسە”، لەکاتی دانیشتنی لەگەڵ هاوسەرەکەی لەماڵی برایەکی، گوێی لەدەنگی دوو درۆن بووە کە بەئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە، لەوکاتەدا زەنگی تەلەفۆنەکەی لێیداوە.

کاتێک وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دەداتەوە، ئەندامێکی سوپای ئیسرائیلی لێی پرسیووە” ئەحمەد تەرمەس لێرەیە؟” ئەویش بە “بەڵێ” وەڵامی دەداتەوە.

ئەندامەکەی سوپای ئیسرائیل پێیدەڵێت” لە سوپای ئیسرائیلەوە لەگەڵتین، دەتەوێت بەتەنها بمریت یاخود لەگەڵ خێزانەکەت کە لەگەڵتن؟”


لە وەڵامدا تەرمەس دەڵێت” دەمەوێت بەتەنها بمرم.”

بەپێی گێڕانەوەی رۆژنامەنوسە لوبنانییەکە،دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە تەرمەس رەنگی گۆڕا، ڕووی لە خێزانەکەی کرد و وتی:” ئیسرائیلی بوو، لێرە دەربچن و بەتەنها بەجێم بهێڵن.”

خێزانەکەی سەرەتا پێداگیرییان کردووە لەسەر ئەوەی بەجێیناهێڵن، بەڵام دواخار رازیکردوون بەجێیبهێڵن لەپێناو رزگاربوونیان لە مردن.

رۆژنامەنوسەکە دەڵێت: بەو پێیەی خانووەکە هی خۆی نەبووە، بۆیە تەرمەس خێزانەکەی بەجێهێشتووە و بەئۆتۆمبێل رۆیشتووە، دواتر لەلایەن درۆنەکانەوە کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

پێشتریش کوڕێکی تەرمەس لەکاتی هێرشی ئیسرائیل دا بۆ سەر لوبنان کوژراوە، کە کوڕەکەی ناوی حەسەن بووە.

بەپێی وتەی فواد یاسین سەرۆکی پێشووی شارەوانی “كفرتبنيت “ لە قەزای “ النبطية “ی باشوری لوبنان، تەرمەس یەکەم کەس نەبووە کە ئیسرائیل پێش کوشتنی پەیوەندی پێوە بکات، بەڵکو پێشتر  دوو رووداوی تری هاوشێوە روویداوە.

فواد یاسین دەڵێت: هیچ شتێک لەوە ئازاربەخشتر نییە کە دوژمنەکەت بڕیاری تیرۆرکردنت بدات و کۆتایی بە ژیانت بهێنێت، تەنها دوو بژاردە بخاتە بەردەستت: مردن یان مردن. هیچ بژاردەیەکی ترت نەبێت و نەتوانین هەڵبێیت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو