دابەزینی ئاسمانیی ناکاو؛ ئەمریکا لە بیابانی ئەنبار بەدوای چیدا دەگەڕێت؟

٣١ تەممووز ٢٠٢٦ - ٧:٢١ پاش نیوەڕۆ

دابەزینی ئاسمانیی ناکاو؛ ئەمریکا لە بیابانی ئەنبار بەدوای چیدا دەگەڕێت؟

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاشکرایکرد کە هێزەکانی ئەمریکا کردەوەیەکی دابەزینی ئاسمانییان لە ناوچەکانی بیابانی ڕۆژئاوای ئەنبار ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا ئامانجی دابەزینە ئاسمانییەکە ناڕوونە.

سەرچاوەکە ڕایگەیاند: "هێزەکانی ئەمریکا دابەزینێکی ئاسمانییان لە ناوچەکانی نزیک لە دەروازەی سنووریی وەلید لەگەڵ سوریا لە ڕۆژئاوای ئەنبار ئەنجامداوە، هاوکات ٦ فڕۆکەی جەنگی بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە "فڕۆکەی نەناسراو بەر لە ئەنجامدانی دابەزینەکە، چاودێریی ئاسمانییان لەسەر ناوچە جیاوازەکانی بیابانی ڕۆژئاوای ئەنبار چڕ کردبووەوە".


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو