سنوورەکان بەتەواوی داخران؛ ئێران هێزێکی زۆر لە پشت سنوورەکانی عێراق و هەرێم جێگیر دەکات

٣١ تەممووز ٢٠٢٦ - ٧:٢٢ پاش نیوەڕۆ

سنوورەکان بەتەواوی داخران؛ ئێران هێزێکی زۆر لە پشت سنوورەکانی عێراق و هەرێم جێگیر دەکات

پەنجەرە

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پۆلیسی سنووری عێراق بۆ پەنجەرە، کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێکارە ئاسایشییەکانی لە ناوچە سنوورییەکان بەتەواوەتی توندوتۆڵ کردووە و لە ئێستادا ڕێگە بە هاتووچۆی هیچ کەسێک نادرێت، بە کۆڵبەرانیشەوە، کە بە ڕێگەی قاچاخ لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و ئێراندا هاتووچۆ بکەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە لە خاڵی سفری سنوورییەوە هیچ کۆبوونەوەیەک یان جوڵەیەکی دیاری هێزەکانی ئێران بەدی ناکرێت، بەڵام لە پشتەوەی هێڵی سنوورەکان هێزێکی زۆر و چڕ جێگیر کراوە. هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە جێگیرکردنی ئەو ژمارە زۆرەی هێز لە پشت سنوورەکان بووەتە هۆی ڕاگرتنی سەرجەم جوڵەکان لەسەر سنوور.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو