لەترسی هێرشەکان؛ بەرهەمهێنانی غازی ماڵان لە کێڵگەی کۆرمۆر بەتەواوەتی ڕاوەستاوە

٣١ تەممووز ٢٠٢٦ - ٧:٢٣ پاش نیوەڕۆ

لەترسی هێرشەکان؛ بەرهەمهێنانی غازی ماڵان لە کێڵگەی کۆرمۆر بەتەواوەتی ڕاوەستاوە

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی نزیک لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بۆ پەنجەرەی ئاشکرا کرد کە لە ئێستادا بەرهەمهێنانی غازی شلی ماڵان (LPG) لە کێڵگەکەیان بەتەواوەتی ڕاگیراوە، ئەوەش بەهۆی مەترسی و ترسی هێرشکردنە سەر کێڵگەکە.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، پیشتر ڕۆژانە بڕی ١,٠٠٠ بۆ ١,٥٠٠ تۆن غازی ماڵان لە کۆرمۆر بەرهەم دەهێنرا، کە جگە لە دابینکردنی پێداویستیی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان، بەشێکیشی هەناردەی وڵاتانی سوریا و ئەفغانستان دەکرا.

سەرچاوەکە جەختی لەوەش کردەوە کە لە ئێستادا هیچ بڕە غازێک لە کێڵگەی کۆرمۆر بەرهەم ناهێنرێت و ئەو غازەی بەکارهێنەران لە بازاڕدا دەستیان دەکەوێت، لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە دابین کراوە و ڕەوانە کراوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو