بەهۆی بەتاڵبوونی خەزانەکانی کەرکووکەوە؛ بەشێک لە کارگەکانی غازی سلێمانی و گەرمیان ڕوو لە تاجی دەکەن
٣١ تەممووز ٢٠٢٦ - ٧:٢٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
چەند خاوەن کارگەیەکی غاز لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان بۆ پەنجەرەیان ئاشکرا کرد کە ئەو کارگانەی پێشتر غازی پێویستیان لە کەرکووکەوە بۆ دابین دەکرا، لە ئێستادا بەهۆی بەتاڵبوونی خەزانەکانی کەرکووکەوە دەبێت لە ناوچەی تاجییەوە غاز دابین بکەن.
خاوەن کارگەکان ئاماژەیان بەوەش کرد کە کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی بارکردنی غاز لە تاجی ڕاگیراون، بەهۆی ئەوەی سیستەمی دیاریکردنی شوێنیان (GPS) نوێ نەکردووەتەوە؛ ئەو سیستەمە بۆ چاودێریکردنی ئۆتۆمبێلەکانە تاوەکو غازەکە بگەیەننە شوێنی مەبەست و بۆ ناوچەی دیکە نەبرێت.
جەختیان لەوەش کردەوە کە لە ئێستادا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەی جی-پی-ئێسی ئۆتۆمبێلەکانن و لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بە زووترین کات غازی پێویست بگەیەننە بازاڕەکان.