وۆڵ ستریت جۆرناڵ: فڕۆکە جەنگییەکانی بەحرێن و کوێت چەند ئامانجێکیان لەناو ئێران بۆردومانکردووە

٢ ئاب ٢٠٢٦ - ٦:٥٠ پاش نیوەڕۆ

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: فڕۆکە جەنگییەکانی بەحرێن و کوێت چەند ئامانجێکیان لەناو ئێران بۆردومانکردووە

پەنجەرە

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەزاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ئاشکرایکردووە کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا، فڕۆکە جەنگییەکانی بەحرێن و کوێت هێرشی ئاسمانییان کردۆتە سەر چەند ئامانجێک لە ناوخۆی ئێراندا، لە هەنگاوێکدا کە بە یەکەم وەڵامدانەوەی سەربازیی ڕاستەوخۆی لەو جۆرە لەلایەن وڵاتانی کەنداوەوە دژ بە تاران وەسف کراوە.

بەپێی ڕۆژنامەکە، ئەم هێرشانە لە سایەی هەڵکشانی مەترسییەکانی وڵاتانی کەنداو هاتوون لە فرانبوونی ڕووبەری جەنگ و دەرئەنجامە ئەمنییەکانی، هەروەها ئەو هەڕەشانەی کە ڕەنگە پاڵیان پێوە بنێن بۆ بەشداریکردنی زیاتر لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا.

سەرچاوەکان ڕوونیان کردۆتەوە کە هێرشە ئاسمانییەکان ئامانجی سەربازیی ئێرانییان کردۆتە ئامانج، لەوانە کۆگاکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (پەهپاد) و موشەک، ئاماژەیان بەوەش کردووە کە دەوڵەتی ئیمارات زانیاریی هەواڵگریی لەسەر ئامانجەکان پێشکەش کردووە، جگە لە دابینکردنی پەردەی ئاسمانیی بەرگریی لە کاتی جێبەجێکردنی کردەوەکاندا.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ پێیوایە ئەم جووڵانە ڕەنگدانەوەی بەرزبوونەوەی ئاستی هەماهەنگیی ئەمنی و سەربازییە لە نێوان چەند وڵاتێکی عەرەبیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەی بە جەنگەکەوە بەستراونەتەوە، دوای ساڵانێک لە هەوڵی وڵاتانی کەنداو بۆ خۆدوورخستنەوە لە بەشدارییکردنی ڕاستەوخۆ لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیدا لەگەڵ ئێران.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو