٣ بازرگانی کورد لە دوبەی دەستگیر دەکرێن

٢ ئاب ٢٠٢٦ - ٦:٥١ پاش نیوەڕۆ

٣ بازرگانی کورد لە دوبەی دەستگیر دەکرێن

پەنجەرە

٣ بازرگانی کورد لە هەرێمی کوردستان کە لە بواری ئاڵوگۆڕی دراودا کاردەکەن، لە لایەن دەسەڵاتدارانی دوبەیەوە دەستگیرکراون.

بازرگانەکان کە ناوەکانیان لای پەنجەرە پارێزراوە، کاری حەواڵەکردنی دراو و بازرگانی دیکە دەکەن و لە دوبەی دەستگیرکراون و لەلایەن لایەنە ئەمنییەکانەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بۆ پەنجەرە قسەی کرد، دەستگیرکردنی ئەو کەسانە هاوکاتە بە زیادبوونێکی بەرچاو لە پڕۆسەی حەواڵەی دراو بۆ دوبەی هاوشان بە زیادبوونی بازرگانی زێڕ لەنێوان هەرێم و دوبەی دا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو