مەترسییەکانی بەنزینی نۆڕماڵ؛ لە تەقینی تەنکییەوە تا نەخۆشیی شێرپەنجە

٢ ئاب ٢٠٢٦ - ٧:١٤ پاش نیوەڕۆ

مەترسییەکانی بەنزینی نۆڕماڵ؛ لە تەقینی تەنکییەوە تا نەخۆشیی شێرپەنجە

پەنجەرە

د. کاوە حەمەشەریف، مامۆستای زانکۆ و شارەزای بواری وزە ڕایگەیاند کە پێکهاتەی بەنزینی نۆڕماڵی ئێستا لە ٧٠٪ نەفتا، ١٠٪ زایلین، ١٠٪ ئیسانۆڵ و ١٠٪ ئێمتیبى (MTBE) پێکهاتووە و ئاماژەی بەوە کرد ڕێژەی بەرزبوونی نەفتا تێیدا چەندین زیانی تەندروستی، ژینگەیی و مێکانیکی لێدەکەوێتەوە.
بەپێی وتەی ئەو شارەزایە، زۆریی ڕێژەی نەفتا لەلایەکەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی غازی زیادە و بەرزبوونەوەی پەستانی هەڵم (V.P) کە مەترسیی تەقینی تەنکی بەنزینی لێدەکەوێتەوە، لەلایەکی دیکەشەوە بووەتە هۆی گەرمبوونی بەنزین و سەرەنجام سووتانی فیول پەمپ و گڕگرتنی ئۆتۆمبێل.
هاوکات ڕوونیشیکردەوە بەهۆی نەبوونی چاککەری بەنزین و زنجیرەی کاربۆنی لقدار، ئەم سوتەمەنییە بە باشی ناسووتێت و زیان بە مەکینەی ئۆتۆمبێل دەگەەیەنێت؛ لە ڕووی تەندروستیشەوە نەسووتانی تەواوەتی سووتەمەنییەکە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی هەڵمی ماددە کیمیاییەکان لە هەوادا کە بەشێکیان، وەک زایلین، ماددەی شێرپەنجەیین.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو