وەزارەتی پەروەردە گەورەترین گۆڕانکاری لە پرۆگرامی خوێندندا ڕادەگەیەنێت: ١١٠ کتێب دەستکاری کراون

٢ ئاب ٢٠٢٦ - ٧:١٥ پاش نیوەڕۆ

وەزارەتی پەروەردە گەورەترین گۆڕانکاری لە پرۆگرامی خوێندندا ڕادەگەیەنێت: ١١٠ کتێب دەستکاری کراون

پەنجەرە

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەورەترین پڕۆژەی گۆڕانکاریی لە پڕۆگرامی خوێندن بۆ ئەمساڵ ڕاگەیاند، کە لە قۆناغی باخچەی ساوایانەوە تاوەکو پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەگرێتەوە و دەستکاری لە ١١٠ کتێبی خوێندندا کراوە.

حەسەن سەرتیپ جاف، بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆگرامەکانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی ئەم گۆڕانکارییانەدا ١٢ بابەتی نوێ ئامادە کراون، کە لەسەر ئاستی عێراق بە "جوانترین پاکێجی گۆڕانکاری" لە سیستمی پەروەردەدا دادەنرێت.
گرنگترین ئەو بوارانەی گۆڕانکارییان تێدا کراوە:

 باخچەی ساوایان: جەختکردنەوە لەسەر چەمکەکانی نیشتمانپەروەری، پاراستنی ژینگە و هاووڵاتیبوون.
 قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی: گۆڕانکاری لە کتێبی کوردیی پۆلی ٦ی بنەڕەتی، پڕۆگرامی هونەریی (پۆلەکانی ٧، ٨ و ٩)، زانستی (پۆلەکانی ٦، ٨ و ٩)، بیرکاریی پۆلی ١١، بەشی کیمیای پۆلەکانی ١١ و ١٢.
لەبارەی تێچوو و چۆنیەتیی چاپکردنی کتێبە نوێیەکانەوە، بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆگرامەکان ئاماژەی بەوە کرد، گوژمەی چاپکردنەکە لەنێوان ٢٣ بۆ ٢٥ ملیار دیناردایە. پرۆسەی چاپکردنەکەش سپێردراوە بە چاپخانەی نێودەوڵەتیی "مەسار" لە وڵاتی ئیمارات، کە ناوەندێکی جیهانییە و ١٩ وڵاتی جیاوازی جیهان کتێبەکانیان لێ چاپ دەکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو