دوای ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەمریکا؛ دۆلار و نەوت دابەزین و بازاڕەکانی جیهان هەناسەیان هەڵمژی

٢ ئاب ٢٠٢٦ - ٧:٢٥ پاش نیوەڕۆ

دوای ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەمریکا؛ دۆلار و نەوت دابەزین و بازاڕەکانی جیهان هەناسەیان هەڵمژی

پەنجەرە

دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگرت، بازاڕەکانی جیهان هەناسەیەکی ئاسوودەییان هەڵمژی. ئەم هەنگاوە بووە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار و نەوت، لە بەرامبەردا خواستی سەرمایەدارانی زیاد کرد بۆ ئەوەی پارەکانیان بخەنە گەڕ و دەست بە مامەڵە بکەنەوە.

دۆلار دابەزی و دراوەکانی تر بەرزبووبوونەوە

لە دوای ئەو ئارامییەی هاتووەتە ئاراوە، دراوی وڵاتانی تر بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەهێزتر بوون:
 یەنی ژاپۆنی: بەهێزترین بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی خۆی تۆمار کرد و دۆلار بەرامبەری دابەزی.
 یۆرۆ و پاوەندی بەریتانی: هەردووکیان بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوە.
 دۆلاری ئوسترالی و نیوزیەلەندی: بە هەمان شێوە بڕێک زیادیان کرد.

بۆچی نرخی نەوت دابەزی؟

کاتێک هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا ڕاوەستان، مەترسیی پەککەوتنی ناردنی نەوت کەمبووەوە، بەوەش نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی %4.2 دابەزی و گەیشتە نزیکەی 92.74 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
لەلایەکی ترەوە، چین هەوڵێکی دیپلۆماسی دەستپێکردووە لە پاکستان بۆ ئەوەی دۆخەکە هێور بکاتەوە. بەرپرسێکی باڵای ئێرانیش ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەمریکا هێرش نەکاتەوە، ئەوانیش هێرشەکانیان ڕادەگرن.
شیکەرەوەنی بانکی (MUFG) دەڵێن، گرژییەکان هێشتا بە تەواوی کۆتاییان نەهاتووە، بەڵام پێشبینی دەکەن بەرەبەرە ڕەوشەکە ئارام بێتەوە و ئەمەش زیاتر نرخی نەوت دابەزێنێت.

دراوە دیجیتاڵییەکان گەشەیان کرد

ئەم ئارامییە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر دراوە دیجیتاڵییەکانیش دانا:
 بیتکۆین (Bitcoin): %1 بەرزبووەوە و گەیشتە سەروو 65,000 دۆلار.
 ئیثیریۆم (Ethereum): %1.7 بەرزبووەوە و گەیشتە نزیکەی 1,945 دۆلار.
هاوکات، وەبەرهێنەران چاوەڕێی کۆبوونەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکان بۆ ئەوەی بزانن بڕیاری نوێ لەسەر ڕێژەی سوودی بانکی چی دەبێت، بەڵام مەترسییەکان کەمتر بوونەتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو