جوگرافیای سیاسی و ئاینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ هێزە کوردییەکان لە کوێی هاوکێشەکەدان؟
٢ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:١٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک لە سوریا، تورکیا و عێراق، پێگە و ئامادەیی حیزبەکان بەپێی جوگرافیا و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ناوچە کوردییەکان دابەش دەبن.
پێگەی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەمجۆرە دابەش دەبێت:
١- کەرتی موکریان (مەهاباد، بۆکان، سەردەشت و شنۆ): بە یەکێک لە گرنگترین ناوچەکانی جێ پێگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (PDKI) ئەژمار دەکرێت.
٢- سنە و مەریوان: لەڕووی مێژووییەوو قەڵای حیزبی کۆمەڵە بوون، بەڵام ئەم حیزبە لاواز بووە و ئامادەگی وەک ڕابردوو نییە.
٣- کرماشان و ئیلام (ناوچە کوردە شیعییەکان): ئەم ناوچەیە دیارترین بنکەی جەماوەریی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK) لەنێوان حیزبە کوردییەکاندا پێکدەهێنن، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەدا ناڕەزایەتی فراوان ئەم ناوچانەی گرتەوە و جوڵەی پژاک بەهێزە تێیاندا.
٤- دەوروبەری ئورمیە: ئەمیش بە ڕێژەیەک زیاتر بەلای پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK)دا دەشکێتەوە،بەمپێیە پژاک زیاتر ئیشی لەسەر ناوچە کوردییە شیعەنیشینەکان کردووە کە لەرابردوودا ئینتیمای نەتەوەیی تێیاندا لاواز بووە.
دابەشبوونی شارە گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (مەڵبەندە سەرەکییەکانی شار) بەپێی زۆرینەی مەزهەبی و ئایینی:
یەکەم: شارە زۆرینە سونەکان( شافعی)
لە باکوور و ناوەڕاستدا چڕبوونهتهوه و لەسەر ئاستی ناوخۆیی بە ناوچەی "ئەردەڵان" و "موکریان" دەناسرێن:
سنە: پایتەختی ڕۆشنبیریی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
مەهاباد: مەڵبەندی مێژوویی و سیاسیی کوردانە.
بۆکان: شارێکی گەورەی پیشەسازی و کشتوکاڵییە و تەواو سوننەیە.
سەقز: لە کۆنترین شارە کوردییەکانە و دانیشتووانەکەی سوننەن.
بانە: شارێکی سنووریی ناوەندییە بۆ ئەهلی سوننە.
مەریوان: کەوتووەتە سەر دەریاچەی زریبار و بە قەڵای تەریقەتی نەقشبەندی و قادری (سوننە) ئەژمار دەکرێت.
دووەم: شارەکانی زۆرینەی شیعه (جەعفەری)
لە باشوور چڕبوونهتهوه و مێژووییەن بە ناوچەی کوردانی فەیلی و باشوورییەکان دەناسرێن:
کرماشان: گەورەترین شاری کوردییە لە ئێراندا و ناوەندی سەنگ و قورسایی شیعهى کورده.
ئیلام: شارێکی کوردی نزیکەی تەواو شیعهیه و پەیوەندی خزمایەتی بەهێزی لەگەڵ کوردانی عێراق لە واسیت و دیالە هەیە.
بجنۆرد: کەوتووەتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران (خۆراسان) و ناوەندی "کوردانی خۆراسان"ی شیعهیه.
بیجار: بەپێی ئەوەی لە پارێزگای سنەشە (کوردستان)، بەڵام زۆرینەی دانیشتووانەکەی شیعهن.
قوروە: شارێکی تێکەڵاوە لە ڕووی مەزهەبییەوە، بەڵام بوونی کوردی شیعه تێیدا زۆر دیارە.
قەسری شیرین: شارێکی ستراتیژییە لەسەر سنووری عێراق کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی شیعهن.
سێیەم: شارەکانی زۆرینەی یارسان (ئەهلی حەق)
ئاینزایەکی تایبەتی کوردییە، مەڵبەندە شارییەکانی لە پارێزگای کرماشان چڕبوونهتهوه:
دالاهۆ: ناوەندی پەیڕەوانی ئایینی یارسانە.
کرندی ڕۆژئاوا (کرند غرب): بە یەکێک لە گرنگترین مەڵبەندە شارییەکانی ئەم ئاینزایە ئەژمار دەکرێت.
سەحنە: شارێکە تێکەڵەیەک لە یارسان و شیعهی تێدا دەژین، و بە مەزارگە ئایینییەکانی دەناسرێت.
چوارەم: شارە تێکەڵاوەکان (سوننە و شیعه)
ئورمیە: شارێکی گەورەیە و کورد (سوننە) لەگەڵ ئازەرییەکان (شیعه) تێیدا نیشتەجێن.
نەغەدە: شارێکە تێکەڵەیەک لە کوردانی سوننە و ئازەرییە شیعییەکان لەخۆدەگرێت.