زەیدی و فایەق زەیدانی تێدایە؛ میلیشیا شیعەکان هەڕەشەی کوشتن لە بەرپرسانی عێراق دەکەن

٧ ئاب ٢٠٢٦ - ٦:٣٠ پاش نیوەڕۆ

زەیدی و فایەق زەیدانی تێدایە؛ میلیشیا شیعەکان هەڕەشەی کوشتن لە بەرپرسانی عێراق دەکەن

پەنجەرە

سەرچاوە دیپلۆماسییە ڕۆژئاواییەکان ئاشکرایانکردووە کە هەڕەشەکان بۆ سەر عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی هەواڵگریی و دەزگا ئەمنییەکان پەرەیان سەندووە، بە مەبەستی شکستهێنان بە پلانی داماڵینی میلیشیاکان لە چەک.

سەرچاوەکان ڕاگەیاندووە، کە دەزگا ئەمنییەکان ئاستی ئامادەباشییان بەرزکردووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەرپرسان و فەرماندەکان ڕووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە بەوەی خۆیان و خێزانەکانیان دەکرێنە ئامانج ئەگەر بێت و بەشداری لە جێبەجێکردنی پلانەکەدا بکەن. 
هاوکات زانیاری لەسەر  ئەو گرووپانە دەستکەوتووە کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی پرۆسەکانی پێشووتری تیرۆرکردن و لەم دواییانەدا بانکی ئامانجەکانیان نوێ کردووەتەوە.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو هێرشانەی لە خاکی عێراقەوە دەکرێنە سەر وڵاتانی دراوسێ، بە هەمان شێوە ئامانجیان ترساندنی دامەزراوەی سەربازیی، شەرمەزارکردنی حکومەت و تێکدانی هەوڵەکان بووە بۆ باشترکردنی پەیوەندییە هەرێمییەکان. 
جەختیشیان کردووەتەوە کە دەسەڵاتداران زانیارییان لەبارەی شوێنی دروستکردن و ئامادەکردنی درۆنەکانەوە دەستکەوتووە، لە کاتێکدا زەیدی کەوتووەتە ژێر گوشاری ئەو گرووپانەی دژی کۆتاییهێنانن بە چەکی دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو