پێشتر پەنجەرە ئاشکرایکردبوو؛ میدیای عەرەبی دەڵێت زەیدی هەڕەشەی دەست لەکارکێشانەوە دەکات
٧ ئاب ٢٠٢٦ - ٦:٣٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگیی، بەتەلەڤیزیۆنی عەرەبی راگەیاند: سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڕەشەی دەستکێشانەوەی کردووە، بەهۆی وەڵام نەدانەوە و هاوکاری نەکردنی لە چەندین دۆسیەی جیاوازدا.
وتیشی: وەڵام نەدانەوەی بەشێک لە گرووپە چەکدارەکان بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانیان، یەکێکە لە هۆکارەکانی ناکۆکییان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقدا.
پێشتر پەنجەرە بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا وتوویەتی: سێ بژاردەم لەبەردەستدایە، لەبەرکردنی جلی سەربازیی و رووبەڕووبوونەوەی میلیشیاکان یان ئاڵۆزتربوونی دۆخەکە، یا دەست لەکارکێشانەوە.