سەرچاوەیەک بۆ پەنجەرە: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین سەردانی یاریگای خورماتووی کردووە

٧ ئاب ٢٠٢٦ - ٦:٣٧ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک بۆ پەنجەرە: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین سەردانی یاریگای خورماتووی کردووە

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە قەزای خورماتوو بە پەنجەرەی ڕاگەیاند، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی پارێزگای سەلاحەدین سەردانی یاریگای خورماتووی کردووە و ئامادەکردنی سەکۆی مووشەکی لەو یاریگایەدا بۆ هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر رەتکردووەتەوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، پێشتر زانیاریی دەربارەی جووڵەی چەند ئۆتۆمبێلێکی جۆری «کیا» لە ناوچەکەدا هەبوو کە سەکۆی مووشەکییان هەڵگرتبوو، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بوونی ئەو سەکۆیانە لە ناو یاریگاکەدا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان ڕاستەوخۆ خۆی چووەتە شوێنەکە بۆ لەنزیکەوە پشکنین.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان هێزە ئەمنییەکانی لە ئەگەری جووڵەی گروپە چەکدارەکان ئاگادار کردبووەوە، بەڵام لە ئێستادا جەخت دەکەنەوە کە هیچ جووڵەیەکی لەو شێوەیە لە ناوچەکەدا بوونی نییە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو