ساڵێك ته‌مه‌ن و نزیكه‌ى 3 هه‌زار به‌رهه‌م
٧ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:٢٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنى میدیای په‌نجه‌ره‌دا تێده‌په‌ڕێت. له‌ماوه‌ى ئه‌م ساڵه‌دا، نزیكه‌ى 3 هه‌زار به‌رهه‌مى ڕۆژنامه‌وانیی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه 2826 به‌رهه‌مى به ته‌نها له ماڵپه‌ڕه‌كه‌یدا بڵاوكردووه‌ته‌وه. له به‌رامبه‌ردا كۆی گه‌یشتن و بینینی ئه‌م بابه‌تانه به وه‌رگران، نزیكبووه‌ته‌وه له 50 ملیۆن جار.
هه‌موو ئه‌م ژمارانه‌ش له‌كاتێكدان كه پڕۆژه‌كه وه‌كو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى ڕۆژنامه‌وانى سه‌ربه‌خۆ و به‌پشتبه‌ستن به ڕۆژنامه‌نووسانى خۆبه‌خش و به‌بێ بوونى هیچ پاڵپشتییه‌كى دارایی، دروستبووه و به‌رده‌وامى به‌كاره‌كانى ده‌دات.
ده‌خوازین بتوانین به گوڕ‌و و تینێكى زیاتر و به‌هه‌مان رێچكه‌ى سه‌ربه‌خۆیانه‌ى بێلایه‌نانه‌وه به‌رده‌وامى بده‌ین به پرۆژه‌كه‌مان و وه‌ك هه‌میشه په‌نجه‌ره‌یه‌ك بین به‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ى كه وه‌رگرى كورد له شوێنی دیكه یان ده‌ستى ناكه‌وێت، یاخود به كه‌موكورتییه‌وه پێی ده‌درێت.
سوپاس بۆ متمانه‌ى وه‌رگران و پێ‌زانین بۆ هاوكاریی بێبه‌رامبه‌رى ڕۆژنامه‌نووسان و توێژه‌ران و كه‌سانى ئه‌كادیمی، كه ڕۆڵیان بووه له‌وه‌ى ده‌نگێك ئازادانه به‌رده‌وامى به‌خۆی بدات، له ژینگه‌یه‌كدا كه پڕكراوه له میدیای سێبه‌ر و ئاراسته‌كراو.