سوپای ئێران: "کڵاو سەوزەکان" ١٤ ئۆپەراسیۆنی وشکانییان لە هەولێر و سلێمانی ئەنجام داوە و گەڕاونەتەوە

٧ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:٢٨ پاش نیوەڕۆ

سوپای ئێران: "کڵاو سەوزەکان" ١٤ ئۆپەراسیۆنی وشکانییان لە هەولێر و سلێمانی ئەنجام داوە و گەڕاونەتەوە

پەنجەرە

موجتەبا جەعفەری، ڕاوێژکاری فەرماندەی سوپای ئێران ڕایگەیاند کە یەکەکان لە هێزە تایبەتەکانی ئێران،  ١٤ ئۆپەراسیۆنی وشکانییان ئەنجام داوە کە گرووپە چەکدارە دژبەرەکانی ڕژێمی ئێرانی لە هەردوو ناوچەی سلێمانی و هەولێر کردووەتە ئامانج.

ماڵپەڕی هەواڵی ئێرانی «انتخاب» لە زاری جەعفەرییەوە گواستوویەتییەوە، باسی لە چالاکییەکانی سوپای ئێران کرد لە سایەی ڕووبەڕووبوونەوەی وڵاتەکەی بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.

جەعفەری گوتی کە هێزە تایبەتەکانی کۆماندۆ (کڵاو سەوزەکان) ١٤ ئۆپەراسیۆنی وشکانییان لە ناوچەکانی سلێمانی و هەولێر  ئەنجام داوە، کە پێگەکانی گرووپە چەکدارە دژبەرەکانی ڕژێمیان کردووەتە ئامانج، بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە ئەندامانیان و دیلکردنی ژمارەیەکی تریان.

فەرماندە ئێرانییەکە وتی: ئەو هێزانەی بەشدارییان لەم ئۆپەراسیۆنانەدا کردووە گەڕاونەتەوە بۆ وڵات بێ ئەوەی هیچ زیانێک لە ڕیزەکانیاندا تۆمار بکرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو