عەلی باپیر و مەسعود بارزانی بۆ کۆبوونەوە؟

٧ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:٣٢ پاش نیوەڕۆ

عەلی باپیر و مەسعود بارزانی بۆ کۆبوونەوە؟

پەنجەرە

ئەمڕۆ دووشەممە، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کرد و پێکەوە کۆبوونەوە، لەکاتێکدا لە سەردەمی ریفراندۆمی ساڵی ٢٠١٧ ەوە پەیوەندیی نێوانیان تێکچووە.

مەسعود بارزانی و عەلی باپیر لە سەردەمی ریفراندۆمەوە کۆ نەبوونەتەوە، بەڵام چەند جارێک پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوانیاندا هەبووە، بۆیە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوانیان یەکەم دیدارە لەو سەردەمەوە تا ئێستا.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، دیداریی نێوان بارزانی و عەلی باپیر تەنها بۆ ئاساییکردنەوەی نێوانیان بووە، هەرچەندە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ئێستای عێراق و هەرێم و ناوچەکە کراوە.

ماوەیەک لەمەوبەر مەکتەبی سیاسی پارتی و کۆمەڵ پێکەوە کۆبوونەوە، پێدەچێت لەو کۆبوونەوەدا زەمینەسازیی بۆ دیداری نێوان سەرۆکەکانیان کرابێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو