وەزارەتی دارایی زیاتر لە ٥٢ ملیار دینار بۆ بەڕێوەبردنی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن تەرخان دەکات

٧ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:٣٥ پاش نیوەڕۆ

وەزارەتی دارایی زیاتر لە ٥٢ ملیار دینار بۆ بەڕێوەبردنی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن تەرخان دەکات

پەنجەرە 

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەبردنی مەراسیمی  چلەی ئیمام حسێن، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ٥٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری تەرخانکردووە بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی زیارەتکاران و بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییەکان.

لیژنەیەکی هاوبەشی حکومەت و پەرلەمان دەستنیشانکراوە بۆ چاودێریکردنی ڕەوتی مەراسیمەکە و چۆنیەتی خەرجکردنی ئەو بودجەیەی تەرخانکراوە.

بۆ گواستنەوەی زیارەتکارانیش، ٢٤٠٠ پاس تەرخانکراون بۆ ئەوەی ڕۆژانە زیارەتکاران بگوێزنەوە. دابەشکردنی پاسەکانیش بەسەر پارێزگاکاندا بەم شێوەیە:

 ٨٠٠ پاس: گواستنەوەی زیارەتکاران لە نەجەفەوە بۆ کەربەلا.
 ٧٠٠ پاس: گواستنەوەی زیارەتکاران لە بابلەوە بۆ کەربەلا.
 ٤٠٠ پاس: گواستنەوەی زیارەتکاران لە بەغداوە بۆ کەربەلا.

ئەم ئامادەکارییانە لە کاتێکدا دەکرێن کە ساڵانە ملیۆنان زیارەتکار لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی چلە ڕوو لە شاری کەربەلا دەکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو