سەرنووسەری پەنجەرە و کونسوڵی هۆڵەندا دۆخی ڕۆژنامەوانیی هەرێم تاوتوێ دەکەن
٧ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:٣٧ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی، دڵشاد ئەنوەر- سەرنووسەری پەنجەرە، لەگەڵ ئەدریان ئایسلستین- کونسوڵی شانشینی هۆڵەندا کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە باسکردنی دۆخی ڕۆژنامەوانیی لە هەرێمی کوردستان و ئەو ئاستەنگانەی دێنە ڕێی کارکردنی میدیای ئازاد. هەروەک دۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی ئەو بوارە، بەشێکی تری کۆبوونەوەکەی پێکهێنا.
لایخۆشییەوە کونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێم، دەستخۆشیی لە سەرنووسەری پەنجەرە کرد و بە هەوڵێکی ڕۆژنامەوانی جێگا سەرنج و پێویستی زانی، جەختیشیکردەوە لەوەی بینەری بەردەوامی میدیاکەن و ناوەڕۆکەکەی بە گرنگ وەسفکرد.