پێشتر پەنجەرە ئاشکرایکردبوو؛ سوپای سوریا ئامادەباشیی ڕاگەیاند و هێز دەباتە سنووری عێراق

١٤ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:٠٠ پاش نیوەڕۆ

پێشتر پەنجەرە ئاشکرایکردبوو؛ سوپای سوریا ئامادەباشیی ڕاگەیاند و هێز دەباتە سنووری عێراق

پەنجەرە 

سوپای سوریا حاڵەتی ئامادەباشیی سەربازیی گشتیی ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی تا ئێستا هۆکار و پاڵنەرەکانی پشت ئەم بڕیارە لەلایەن دەسەڵاتدارانی فەرمیی وڵاتەکەوە ئاشکرا بكرێن.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر پەنجەرە لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر سعودیە بیانووی بەدەست وڵاتانی کەنداوەوە داوە، تا سوریا دژی عێراق بجوڵێنن، ئەمە جگە لەوەی پەنجەرە نهێنی کۆکردنەوەی هێزی چەکداری بیانی لەدیوی سوریاو لەسەر سنورەکان ئاشکرا کردبوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، “ عەرەبییە ئەلحەدەس” بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگریی سوریا ڕێنمایی ئاراستەی تەواوی هێزەکانی کردووە بۆ چوونە ناو حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی جۆری "ج". لە هەمان کاتدا، بڕیاری بەپەلە دراوە بۆ بڵاوەپێکردنی یەکە سەربازییەکان لەسەر ناوچە سنوورییەکانی نێوان سوریا و عێراق.

سەرچاوە سەربازییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئامادەباشییەکە، فەرمانی دەستبەجێ بە سەرباز و کارمەندانی سەربازی دراوە تا بێ دواکەوتن پەیوەندی بە یەکە و سەربازگەکانیانەوە بکەنەوە.

“ عەرەبییە ئەلحەدەس” بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگریی سوریا ڕێنمایی ئاراستەی تەواوی هێزەکانی کردووە بۆ چوونە ناو حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی جۆری "ج". لە هەمان کاتدا، بڕیاری بەپەلە دراوە بۆ بڵاوەپێکردنی یەکە سەربازییەکان لەسەر ناوچە سنوورییەکانی نێوان سوریا و عێراق.

سەرچاوە سەربازییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئامادەباشییەکە، فەرمانی دەستبەجێ بە سەرباز و کارمەندانی سەربازی دراوە تا بێ دواکەوتن پەیوەندی بە یەکە و سەربازگەکانیانەوە بکەنەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو