ڕوانگەی سووری: بەهۆی یاخیبوونی لە فەرمانەکان، هەوڵی دوورخستنەوەی ئەبو عەمشە لە حەما دەدرێت

١٤ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:٠١ پاش نیوەڕۆ

ڕوانگەی سووری: بەهۆی یاخیبوونی لە فەرمانەکان، هەوڵی دوورخستنەوەی ئەبو عەمشە لە حەما دەدرێت

پەنجەرە

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هەوڵێک لە ئارادایە بۆ گواستنەوەی عەمید محەمەد الجاسم، ناسراو بە (ئەبو عەمشە)، لە پۆستەکەی وەک فەرماندەی فیرقەی ٦٢. ئامانج لەم هەنگاوە دوورخستنەوەی ناوبراوە لەگەڵ ژمارەیەک لە پاسەوانەکانی بۆ ناوچەیەک کە لە دەرەوەی سنووری هەژموون و دەسەڵاتی ئێستای بێت لە پارێزگای حەما و ناوچەی ناوەڕاست.
بەپێی زانیاری سەرچاوەکان، پێشنیارێک کراوە بۆ ئەوەی ئەبو عەمشە بگوێزرێتەوە بۆ گوندەوارەکانی دیمەشق، ئەمەش بەپێی ڕاسپاردەی لایەنێکی عەرەبی. بەڵام تاوەکو ئەم کاتەش ئەم هەنگاوە نەچووەتە بوار و قۆناغی جێبەجێکردنەوە.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم پێشنیارە لە کاتێکدا دێت کە دەسەڵات و هەژموونی ئەبو عەمشە لە ناو دامەزراوەی سەربازیدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ناوبراو بە تەواوی پابەندی بڕیار و فەرمانەکانی فەرماندەیی سەربازی نابیێت.
هاوکات لەگەڵ ئەم زانیارییانەدا، سەرچاوەکان ئاماژە بە جووڵەی هێزێکی سەربازی دەکەن بەرەو پارێزگای حەما، بە مەبەستی جێگیربوونیان لەو بنکە و ناوچانەی کە دەکەونە ژێر ڕکێف و فەرماندەیی فیرقەی ٦٢ بە سەرپەرشتی ئەبو عەمشە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو