ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم پێشێلی بڕیارێکی خۆی دەکات

١٤ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:١٩ پاش نیوەڕۆ

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم پێشێلی بڕیارێکی خۆی دەکات

پەنجەرە

ئەنجومەنی دادوەری هەرێم بڕیاری نوسینەوەی بڕیارەکان بە زمانی کوردی دەدات، کەچی خۆی جێبەجێی ناکات.

بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی دادوەریی کە لە ۲۹ـی ٦ـی ۲۰۲۲ دەریکردوە و واژوی دادوەر عەبدولجەبار عەزیز سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی لەسەرە، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە پێویستە هەمو بڕیارەکانی دادگا و رێکارە دادوەرییەکان پێویستە بەزمانی کوردیی بنوسرێت و زمانی عەرەبی لەکاتی پێویستدا بەکاربهێنرێت.

بەڵام لە ٤ـی ٨ـی ۲۰۲٦، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی بڕیارێکی دەرکردوە لەبارەی پارێزبەندی پارێزەران، کەچی بڕیارەکە بەزمانی عەرەبی نوسراوە.

بەپێی بەدواداچونکی پەنجەرە، تاوەکو ئێستا بڕیاری جێبەجێکردنی نوسراوەکان بەزمانی کوردیی لەدادگانیشدا بەتەواویی جێبەجێ ناکرێت و زۆرێک لە بڕیارەکانیان بەزمانی عەرەبی دەنووسنەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو