سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی عێراق هۆکاری خستنە حاڵەتی ئامادەباشی هێزە چەکدارەکان ئاشکرا دەکات
١٤ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:٢٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی عێراق، هۆکاریی خستنە حاڵەتی ئامادەباشی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ رێگریکردن لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە دەگێڕێتەوە.
سەرچاوە باڵا سەربازییەکە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: میلیشیا شیعەکان هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشیان بۆ سەر سعودیە کردبوو، لەدوای تەواو بوونی چلەی ئیمام حسێن.
سەرچاوەکە وتی: چلەی ئیمام حسێن تەواوبوو، مەترسی ئەنجامدانی هێرش هەیە لەلایەن میلیشیاکانەوە بۆیە عێراق هێزە چەکدارەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.