پەنجەرە ناوەڕۆکی پێشنیارێکی ئەبو ئالا وەلائی لەبارەی چارەنوسی میلیشیا شیعەکان ئاشکرا دەکات
١٤ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:٢٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەبو ئالا وەلائی ئەمینداریی کەتیبەکانی سەید شوهەدا و ئەندامی ئەنجومەنی چوارچێوەی هەماهەنگی، لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەدا سێ پێشنیاریی خستووەتەڕوو لەبارەی چارەنوسی میلیشیا شیعەکانەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناوەڕۆکی پێشنیارەکانی وەلائی، بە پەنجەرەی راگەیاند: ئەبو ئالا پێشنیاریی پەسەند کردنی یاسای حەشدی شەعبی کردووە، بەوەی گەر یاساکە پەسەند بکرێت ٦٠ هەزار چەکداری حەشد خانەنیشین دەکرێن و میلیشیاکان بخرێنە جێگەکانیان.
وتیشی: پێشنیاریی دووەمی ئەوەبووە کە عێراق سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بکڕێت و خۆی ئاسمانی وڵاتەکەی بپارێزێت. پێشنیاری سێیەمی بریتییە بووە لەفشار کردن بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەسەرانسەریی عێراق.