گرانبوونی بەنزین لە هەرێم چ پەیوەندییەکی بە تۆڕەکەی عەدنان جومەیلییەوە هەبوو؟

١٨ ئاب ٢٠٢٦ - ٧:٥٩ پاش نیوەڕۆ

گرانبوونی بەنزین لە هەرێم چ پەیوەندییەکی بە تۆڕەکەی عەدنان جومەیلییەوە هەبوو؟

پەنجەرە 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی نەوتی عێراق بۆ پەنجەرەی ئاشکرا کرد، لە ڕابردوودا بەنزین لە بەغدا، کەرکووک، سەڵاحەدین و نەینەواوە بە نافەرمی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرا و دەفرۆشرا، بەجۆرێک لەناوچەی چیمەن و هەندێک شوێنیتر فرۆشتنی ئەم بەنزینە ساحەی بۆ دانرابوو. 

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، ئەو بەنزینە کە بەنزینێکی نۆرماڵی باش بوو، لیتری نە ٦٠٠ دینار دەهێنرایە هەرێم و هەندێکجار کەمێک دەستکاریی دەکرا و دەکرا بە بەنزینی موحەسەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ناردنی ئەو بەنزینە بە نافەرمی بۆ هەرێم بەشێکی  پەیوەندیی بە تۆڕەکەی عەدنان جومەیلی و خەڵکی تریش هەبووە، تەنانەت نەوتی خاوی بەسرەش هێنراوە و لە بۆرسەی هەولێر فرۆشراوە کە کارێکی نایاساییە. 
هاوکات ڕاشیگەیاند کە ئێستا عێراق دەروازەکانی بەڕووی ناردنی ئەو بەنزینە نافەرمییەدا بۆ هەرێمی کوردستان داخستووە، ئەمە بەشێکی گرفتەکەیە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو