هەموو رێگاکان دەچنەوە سەر بانە؛ کێشەی بەنزین چۆن چارەسەر دەکرێت؟

١٨ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:٠٨ پاش نیوەڕۆ

هەموو رێگاکان دەچنەوە سەر بانە؛ کێشەی بەنزین چۆن چارەسەر دەکرێت؟

پەنجەرە

محەمەد حسێن شارەزاری بواری ئابووریی دەڵێت دوو رێگە هەیە بۆ چارەسەر کردنی کێشەی بەنزین لە هەرێمی کوردستان، هەردوو رێگەکەش پێویستی بە رێککەوتنی عێراق و هەرێمە.

محەمەد حسێن، بە پەنجەرەی راگەیاند: دەبێت هەرێم لەسەر کێشەی بەنزین لەگەڵ عێراق رێکبکەوێت، رێککەوتنەکە بەجۆرێک بێت عێراق خۆی بەنزین بۆ هەرێم دابین بکات.

وتیشی: رێگەی دووەم ئەوەیە بەرپرسان و نوێنەرانی کورد لەبەغدا لەسەر ئەجێندایەک رێکبکەون و فشار بخەنە سەر بەغدا، بۆ ئەوەی نەوت بدات بە پاڵاوگەکان و بەنزین بەنرخی پاڵپشتکیراو بە خەڵک بدرێت. وەکچۆن ئێستا پاڵاوگەکانی بازیان و کەڵەک بەنزین بۆ کەرکوک، نەینەواو بەغدا بەرهەم دەهێنن.

دەشڵێت: ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بەشی دوو ملیۆن لیتر بەنزین دەکات، لەکاتێکدا هەرێم پێویستی بە ٦ ملیۆن لیتر بەنزینە لە رۆژێکدا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو