موجتەبا خامنەیی و مەسعود پزیشکیان کۆبوونەوە

١٨ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:٠٩ پاش نیوەڕۆ

موجتەبا خامنەیی و مەسعود پزیشکیان کۆبوونەوە

پەنجەرە

ماڵپەڕی فەرمیی نوسینگەی رابەری ئێران موجتەبا خامنەیی، ڕایگەیاند کە ناوبراو لەگەڵ سەرۆک کۆمار مەسعود پزیشکیان کۆبووەتەوە و تاوتوێی پێشهاتەکانی جەنگ، بارودۆخی ئابووریی و بژێوی و ئایندەی وڵاتیان کردووە. 

ئەمە دووەم کۆبوونەوەی نێوانیانە لە دوای هەڵبژاردنی خامنەیی وەک جێگرەوەی باوکی، بێ ئەوەی هیچ وێنە یان تۆمارێکی ڤیدیۆیی کۆبوونەوەکە بڵاو بكرێتەوە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە کۆبوونەوەکە هاوكات لەگەڵ دەستپێکی ساڵی سێیەمی سەرۆکایەتیی پزیشکیان بەڕێوەچووە، و تاوتوێی تێروتەسەلی «پرس و کێشەکانی وڵات»ی تێدا کراوە، لە سەروویانەوە دابینکردنی پێداویستییەکانی بژێوی دانیشتووان، بارودۆخی ئێستای جەنگ، پێشهاتە سەربازییەکان و قۆناغی داهاتوو.

بەپێی ماڵپەڕەکە، لە گفتوگۆکەدا ڕێگاکانی دابینکردنی سەرچاوەکان، بەڕێوەبردنی خەرجییەکان بە تمەنی ئێرانی، دراوە بیانییەکان و وزە، لەگەڵ هاوکاریی ئابووری لەگەڵ لایەنە دەرەکییەکان گرتبووەوە. ماڵپەڕەکە هیچ وردەکارییەکی زیاتری دەربارەی گفتوگۆکان یان هەر بڕیارێک کە لە کۆبوونەوەکەوە کەوتبێتەوە نەخستووەتە ڕوو.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو