دەنگۆی چوونە پێشەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری گەرمیان ڕەتدەکرێتەوە

١٨ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:١٠ پاش نیوەڕۆ

دەنگۆی چوونە پێشەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری گەرمیان ڕەتدەکرێتەوە

پەنجەرە

دوای ئەوەی وابڵاوکرایەوە کە پێشمەرگە لە سنووری گەرمیان دەڕواتە پێشەوە و دەگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانەی پێشتر لێی بوون بەهۆی کشانەوەی سوپای عێراقەوە، هێزەکانی پێشمەرگە ئەو دەنگۆیە ڕەتدەکەنەوە.

چەند ڕۆژێکە لە سۆشیاڵ میدیا باس لەوە دەکرێت کە هێزەکانی سوپای عێراق دەکشێنەوە لە سنوری ناوچە جێناکۆکەکان و هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری گەرمیان دەگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی پێشتر تێیدا باڵادەست بوون.

پەنجەرە بەپەیوەندی بە چەند بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەوە کرد، بەڵام بابەتەکەیان ڕەتکردەوە.

بەرپرسێکی باڵای پێشمەرگە نەیویست ناوی بهێنرێت بە بیانوی ئەوەی لێدوان وەرگرتن لە بەرپرسانی پێشمەرگە قەدەغە کراوە بۆ پەنجەرە وتی: ئەو دەنگۆیانەی باس دەکرێت وانییە و "هەمووی قسەی سۆشیاڵمیدییایە."

وتیشی: تاوەکو ئێستا بە فەرمی و بە نافەرمی هیچ شتێکی لەو شێوەیە بە ئێمە نەوتراوە.

بەپێی وتەی بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەگەر بڕیارێکی لەو شێوەیەش هەبێت، پێویستە بە ڕێکەوتن لەکەڵ حکومەتی عێراقیدا بکرێت.

هێزەکانی پێشمەرگە لەسنوری گەرمیان پێکدێن لە لیوای ۳ـو لیوای ۱٦ لە دواین سنووریان لە ناحیەی کۆکسەوە تا دەگاتە گوندی قۆری چایی و ناحیەی زینانە سەرپەرشتی سنورەکە دەکەن.

لەدوای کۆتایی هێنان بە د1عـ…ـش و بەتایبەت دوای ۱٦ـی ئۆکتۆبەر، هێزەکانی پێشمەرگە هێنرانە دواوە و هێزەکانی عێراق زیاتر هاتنە پێشەوە، هاوکات دانانی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆ زیاتر پاککردنەوەی ئەو ناوچانەیە لە پاشماوەکانی د۱عـ.،ـش.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو