حکومەتی عێراق رەتیدەکاتەوە مووچە بکرێتە ٤٠ رۆژ جارێک

١٨ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:١٤ پاش نیوەڕۆ

حکومەتی عێراق رەتیدەکاتەوە مووچە بکرێتە ٤٠ رۆژ جارێک

پەنجەرە

وتەبێژی حکومەتی عێراق، حەیدەر عەبودیی، جەختیکردەوە کە داهاتی نەوت بەشە هەرە گەورەی بوجەی گشتی عێراق پێکدەهێنێت، هاوکات رەتیکردەوە دابەشکردنی مووچە بکرێتە 45 ڕۆژ جارێک.

عەبودیی، ڕایگەیاند: "عێراق لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە و دوای داخستنی گەرووی هورمز نەوتی هەناردە نەکردووە، هەناردەی نەوت زۆر دابەزیوە و لە مانگی نیساندا گەیشتووەتە 4 ملیۆن بەرمیل لە مانگێکدا."

وتەکانی عەبودیی بۆ دابەزینی ناردنە دەرەوەی نەوت بۆ ٤ ملیۆن بەرمیل نەوت لەکاتێکدایە، عێراق پێشتر رۆژانە سەرووی ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی ناردووەتە دەرەوە.

وتیشی: عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زیانی گەورەی بەرکەوتووە لە قەیرانەکە و داخستنی گەرووی هورمز، حکومەت لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتووە بۆ زیاترکردنی هەناردەی نەوت."

لە کۆتاییدا گوتی: "دووبارە جەخت دەکەینەوە کە مووچەی فەرمانبەران بەتەواوی دەستەبەر کراوە، بابەتی 45 ڕۆژەکە تەنها دەنگۆیە،" ڕوونیشی کردەوە: "حکومەت پەنای بۆ قەرزی دەرەکی نەبردووە، بەڵام پێشنیازێک لە ئەنجومەنی نوێنەراندا هەیە سەبارەت بە قەرزکردن."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو