رەوتی سەدر بێدەنگی شکاند؛ دەبێت بەرپرسان لەسەر خوێنی کارمەندانی حەشد دادگایی بکرێن

١٨ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:١٧ پاش نیوەڕۆ

رەوتی سەدر بێدەنگی شکاند؛ دەبێت بەرپرسان لەسەر خوێنی کارمەندانی حەشد دادگایی بکرێن

پەنجەرە

سەلاح عوبەیدی، نوێنەری موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعی، داوای سزادانی ئەو بەرپرسانە دەکات کە ئاگاداریی پێشوەختەی بۆردومانکردنی بارەگاکانی حەشدی شەعبی بوون لەلایەن ئەمەریکا و سعودیەوە، بەڵام فەرمانیان دەر نەکردووە بۆ ئەوەی کارمەندانی حەشد بارەگاکان چۆڵ بکەن.

سەڵاح عوبەیدی، وتی: دوای ئەو دەستدرێژییەی کرایە سەر عێراق و بارەگاکانی حەشد کرانە ئامانج، لەلایەک هەڵمەتی ناوزڕاندن و لەلایەکی دیکەوە هەوڵی پەردەپۆشکردنی ئەو تاوانە درا کە ڕوویدا. ئەمە تاوانێکی ناوخۆییە، کە بریتی بوو لەوەی بەرپرسان لە لوتکەی هەرەمی سیاسییەوە تا لوتکەی ئیداریی لە حەشد، ئاگادار کرانەوە کە ئەم بارەگایانە چۆڵ بكرێن، بەڵام بارەگاکان چۆڵ نەکران و خوێنی کۆمەڵێکی دیکە لە مەزڵومانی عێراق ڕژا."

وتیشی: لەپێناو پەردەپۆشکردنی ئەم تاوانە، هەڵمەتێکی ڕێکخراو دژی سەدرییەکان و دژی ڕێبەرەکەی موقتەدا سەدر دەستیپێکرد. لەکاتێکدا بەپێی یاسا، دەبوو ئەوانەی ئەم بارەگایانەیان چۆڵ نەکردووە سزابدرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت لەسەر ئەو خوێنەیرژا، بەڵام ئەوەی ڕوویدا بۆ تێکەڵکردنی کارتەکان بوو."

لە کۆتایی وتارەکەیدا داوای کرد: "دەستبکەن بە هەڵمەتێک بۆ داواکردنی سزادانی بەرپرسان لەسەر بەفیرۆدانی خوێنی قوربانییەکان.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو