رێبوار کەریم مەحمود بۆ پەنجەرە: عەلی زەیدی پێیراگەیاندین خەڵکی کوردستان ئازاری زۆری چەشتووە و دەیەوێت کێشەکان لەگەڵ هەرێم چارەسەر بکات
١٨ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:١٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەیەوێت کێشەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات، چونکە خەڵکی کوردستان ئازاری زۆری چەشتووە.
سەرۆکوەزیران ئەم قسانەی ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەیەکدا کردووە، کە رێبوار کەریم مەحمود سەرۆکی فراکسیۆنی هەڵوێست تێیدا بەشدار بووە.
رێبوار کەریم مەحمود، بە پەنجەرەی راگەیاند: سەرۆکوەزیران ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ چارەسەر کردنی دۆسیە ناکۆکی لەسەرەکان لەگەڵ هەرێمدا.
وتیشی: سەرۆکوەزیران پێیڕاگەیاندین، گەندەڵی لەعێراقدا لە ئاستێکی بەرز و مەترسیداردایە، بۆیە داوایکرد چاودێدیی وەزارەکان بکەین وەکو پەرلەمانتاران.