هەنگاوەکەی زەیدیی بۆ دەستکارییکردنی حەشدی شەعبی؛ ڕزگارکردنی دەستەکە لە سزاکان یان گۆڕینی هاوکێشەکە؟
١٨ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:٣١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، تاوتوێی ئەوە دەکات گۆڕانکاریی گەورە لە پۆستە باڵاکانی حەشدی شەعبیدا بکات، لەوانە لادان یان گۆڕینی سەرۆکی حەشد و سەرۆکی ئەرکان و بەشێک لە فەرماندەکانی دیکە.
پلانەکە بەوجۆرەیە بەشێک لەم پۆستانە بدرێن بە ئەفسەرانی سوپای عێراق، دەزگای دژەتیرۆر، لەگەڵ کەسایەتییەکانی ناو دەستەی حەشد.
حکومەت دەیەوێت حەشدی شەعبی لە ڕووی سەربازیی، ئابووریی و داراییەوە بپارێزێت، بۆ ئەوەی دووچاری سزای نێودەوڵەتی نەبنەوە کە ڕەنگە بەهۆی باڵادەستی گرووپە چەکدارەکان بەسەر ئەو پۆستانەدا بەسەریاندا بسەپێنرێت.
هەنگاوەکانی زەیدی لەژاتێکدایە مانگی لە ئازاری ٢٠٢٤، قەیس خەزعەلی داوایکرد فالح فەیاز بگۆڕدرێت بەهۆی ئەوەی زۆر لە پۆستەکەی ماوەتەوە و کاری سیاسی و سەربازی تێکەڵ کردووە، بەڵام لایەنەکانی تر ڕازی نەبوون.
لە ساڵی ٢٠٢٥دا، دەنگۆی لابردنی فالح فەیاز سەریهەڵدایەوە، بەڵام هادی عامری و ڕاگەیاندنی حەشد هەواڵەکەیان ڕەتکردەوە.