پەیامی تاران بۆ بەغدا بەپێی وتەی نێچیرڤان بارزانی: چەک دەبێت تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت

١٨ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:٣٧ پاش نیوەڕۆ

پەیامی تاران بۆ بەغدا بەپێی وتەی نێچیرڤان بارزانی: چەک دەبێت تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت

پەنجەرە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکرایکرد کە بەرپرسانی ئێرانی ئامادەیی تارانیان دەربڕیوە بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق لە دۆسیەی کۆنترۆڵکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا، جەختیشی کردەوە کە سەقامگیری لە عێراقدا لە بەرژەوەندی تەواوی ناوچەکەدایە.

بارزانی لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: "دەبێت چەک تەنها لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەت و بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیرانی عێراق بێت"، ڕوونیشی کردەوە کە "کێشەکانی ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە لەوەوە سەر هەڵدەدەن کە هەموومان لە یەک بەلەمدا نین، لە کاتێکدا چارەنووسمان یەکە، چ لە بەغدا بێت یان بەسڕە یان زاخۆ یان دهۆک".

ئەوەشی زیادکرد کە بەرپرسانی ئێرانی لە سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ تاران بە ڕەسمی پێیان ڕاگەیاندووە کە ئامادەن هاوکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بکەن لە دۆسیەی کۆنترۆڵکردنی چەکدا، ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئەوان ئەم پەیامەیان ڕاستەوخۆ گەیاندووەتە سەرۆکی حکومەتی ڕاسپێردراو بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکانی هێنانەژێر ڕکێفی چەک بۆ ژێر سەروەری یاسا".

سەرۆکی هەرێم ڕوونیشیکردەوە کە بەرپرسانی دۆسیەی عێراق لە ئێران بۆیان دووپات کردووەتەوە کە سەقامگیری عێراق بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەچێتە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئێرانەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەناردەکردنی وزەی کارەبا و گاز لە نێوان هەردوو وڵاتدا قازانجێکی بازرگانی بەدەستدەهێنێت کە ساڵانە لە 15 ملیار دۆلار تێپەڕ دەکات، ئەوەش پێویستی بە پاراستنی ژینگەیەکی ئەمنی سەقامگیر هەیە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو