پەنجەرە هۆکاری نیگەرانی ئێران لە یەکێتی ئاشکرا دەکات

١٨ ئاب ٢٠٢٦ - ٨:٤٠ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە هۆکاری نیگەرانی ئێران لە یەکێتی ئاشکرا دەکات

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، هۆکاریی نیگەرانییەکانی ئێران لە یەکێتی ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، بەشێک لە نیگەرانییەکانی ئێران پەیوەندیی بەوەوە هەیە ئەو وڵاتە هەست دەکات ئەو حزبە گۆڕانکاریی لە ئاراستەی سیاسیدا روویداوە بەئاراستەی رۆژئاوا.

سەرچاوەکە وتی: بەشێکی تری نیگەرانییەکانی ئێران پەیوەندیی بە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەیە، ئێران پێیوایە یەکێتی لەمڕووەوە بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردووە.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، ئێران لە سەرووبەندیی شەڕیدا لەگەڵ ئەمەریکا هەمیشە گومانی لە هەرێمی کوردستان هەبووە لەسەر مەسەلەی سنورەکان، ئەمەش بەشێکە لە کێشەکان.

سەبارەت بە ئەنجامی نیگەرانی ئێران لە یەکێتی، سەرچاوەکە وتی: جوگرافیا حوکم بە پەیوەندیی نێوان ئێران و یەکێتییەوە دەکات و هەردوولایان پێویستیان بەیەکترییە، بۆیە دۆخەکە ناگاتە مریشکە رەشە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو