هۆشیار زێباری: ئاڵای عێراق ئاڵای کوردیشە و تەنانەت لە بارەگای مەسعود بارزانیش هەڵکراوە

١٨ ئاب ٢٠٢٦ - ٩:٠٦ پاش نیوەڕۆ

هۆشیار زێباری: ئاڵای عێراق ئاڵای کوردیشە و تەنانەت لە بارەگای مەسعود بارزانیش هەڵکراوە

پەنجەرە 

هۆشیار زێباری:

*ڕێباز حەملان هێشتا پاڵێوراوی پارتییە بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە.

*هەڵوێستی ئەمریکا بەو مانایە نییە کە ڕێگری لە کەسێکی دیاریکراو بکات بۆ وەرگرتنی پۆستی حکومی؛ بۆ نموونە ئەگەر عێراقییەکان ڕێکبکەون لەسەر دەستنیشانکردنی قەیس خەزعەلی وەک جێگری سەرۆک وەزیران، ئەوا ئەمریکا دەستوەردان ناکات.

*کۆبوونەوەکەم لەگەڵ قەیس خەزعەلی هاوکار بووە لە شکاندنی بەستەڵەک و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە دانیشتنی دەنگدان لەسەر کابینەکەدا دروست بووبوون.

*پارتی داوەتی خەزعەلی کردووە بۆ سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان و ئەویش بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لەم داوەتە کردووە.

*لە ساڵانی ڕابردوودا هەولێر ڕووبەڕووی نزیکەی ٩٠٠ هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووەتەوە، حکومەتی پێشووی عێراق ناوی ئەو کەسانەی ڕادەست کرابوو کە هەولێریان بۆردومان دەکرد، بەڵام هیچ ڕێکارێکی لە دژیان نەگرتە بەر.

*وڵاتانی دەرەوە جیاوازی ناکەن لە نێوان حەشدی شەعبی و فەسیلە چەکدارەکاندا، بەڵام لایەنی کوردی جیاوازییان لە نێواندا دەکات.

*ئەم قەیرانەی ئێستا لەوەی سەردەمی حکومەتەکەی حەیدەر ئەلعەبادی سەختترە، بەڵام دۆخەکە بە تەواوی بێئومێدکەر نییە.

*تا دوو مانگی تر هیچ کێشەیەک لە دابەشکردنی مووچەدا نییە، بەڵام ئەگەر قەیرانەکە لە دوای ئەم دوو مانگە بەردەوام بێت، ڕەنگە عێراق ناچار بێت ڕوو لە قەرزی نێودەوڵەتی بکات.

*سێ مانگی داهاتوو لە ڕووی دارایی و ئاسایشەوە سەخت دەبن، دەبێت ئامادەکاری بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی قۆناغی داهاتوو.

*هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە دیمەشق پەیامێکە بۆ کوردانی ناو سوریا

*ئاڵای عێراق ئاڵای کوردیشە و تەنانەت لە بارەگای مەسعود بارزانیش هەڵکراوە.

*هەژموونی تاران لە عێراقدا هێشتا بەردەوامە و کەڵەکە بووە و ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو