رێزان شێخ دلێر: ژنان تەنانەت لەناو هۆڵی پەرلەمانیشدا گێچەڵیان پێدەکرێت
٢٣ ئاب ٢٠٢٦ - ٣:٥٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ڕێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، ڕایگەیاند کە هیچ شوێنێکی کار لە وڵاتدا بۆ ژناب بە تەواوی ئامادە و پارێزراو نییە و جەختیکردەوە کە تەنانەت لە ناو خودی پەرلەمانی عێراقیشدا، پەرلەمانتارە ژنەکان ڕووبەڕووی گێچەڵپێکردن دەبنەوە.
لەچاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، ڕێزان شێخ دلێر ئاماژەی بەوە کرد کە گێچەڵپێکردن لە ناو پەرلەماندا لەلایەن هەندێک لە پەرلەمانتارانی پیاوەوە دەکرێت، چ بە قسە و ئاخاوتن یان بە ڕەفتار و شێوازی مامەڵەکردن.
پەرلەمانتارەکەی پێشووی عێراق ڕەخنەی توندی لە ئاستی ئەرکداریی بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان گرت و ڕایگەیاند، لە بڕی ئەوەی خەریکی ئەرکی سەرەکیی خۆیان ببن لە یاسادانان، چاودێریکردن و پاراستنی شکۆی دەوڵەت، ڕەفتاری نەگونجاو بەرامبەر هاوکارە ژنەکانیان دەنوێنن.