حزبی شیوعی عێراق داوای ئاشکرا کردن و لێپێچینەوەکردن لەو گروپانە دەکات کە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان

٢٣ ئاب ٢٠٢٦ - ٤:٢٠ پاش نیوەڕۆ

حزبی شیوعی عێراق داوای ئاشکرا کردن و لێپێچینەوەکردن لەو گروپانە دەکات کە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان

پەنجەرە

حزبی شیوعیی عێراق نیگەرانیی خۆی لە بەردەوامیی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەربڕیی و بە توندی ئیدانەی کردن. حزبەکە داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد ئەنجامدەرانی ئەم هێرشانە ئاشکرا بکات و ڕووبەڕووی یاسایان بکاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی حزبی شیوعی، خاکی عێراق نابێت ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، یان بوبێتە شوێنی بەئامانجگرتنی پارێزگاکان و هەرێمی کوردستان.

 دەشڵێت: پرسی بوونی سەربازیی بیانی دەبێت تەنیا لە ڕێگەی دامەزراوە دەستوورییەکان و بڕیاری سەروەریی دەوڵەتەوە یەکلا بكرێتەوە، نەک لە ڕێگەی کردەوەی تاكەکەسییەوە.

 لە راگەیەنراوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر قەتیسکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا و بەدەستەوەگرتنی بڕیاری جەنگ و ئاشتی تەنیا لەلایەن دامەزراوە دەستوورییەکانەوە، هاتووە”ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی تەواوی عێراق و هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێم، بەزاندنی سەروەریی گشتیی وڵاتە.”


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو