جووڵەی بەغدا لە جورف ئەلسەخر؛ ڕێکخستنەوەی یاسایی یان گۆڕینی نەخشەی ئەمنی؟

٢٣ ئاب ٢٠٢٦ - ٤:٢٤ پاش نیوەڕۆ

جووڵەی بەغدا لە جورف ئەلسەخر؛ ڕێکخستنەوەی یاسایی یان گۆڕینی نەخشەی ئەمنی؟

پەنجەرە

ڕەوتی "القسم الوطني" کە بەشێکە لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا،  ئاشکرایکرد کە ئەو کۆمیتەیەی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان عەلی ئەلزەیدی فەرمانی پێکهێنانی داوە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی "جورف ئەلسەخر" لە پارێزگای بابل، بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە بە سەردانێکی مەیدانی بۆ ناوچەکە دەست بە کارەکانی دەکات.

عەبدولڕەحمان ئەلجەزائیری، سەرکردە لە ڕەوتەکە، ڕاگەیاند: "کۆمیتەکە کە سەرۆک وەزیران سەرپەرشتیی دەکات و نوێنەرانی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ، داد، ناوخۆ و دەستەی حەشدی شەعبی لەخۆدەگرێت، بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە دەست بە کارەکانی دەکات، یەکەم هەنگاویشی سەردانێکی مەیدانی دەبێت بۆ جورف ئەلسەخر تا لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخەکە بێت."

ڕوونیشیکردەوە کە کۆمیتەکە دەست دەکات بە کۆکردنەوە و وردبینیکردنی گرێبەستە کشتوکاڵییەکان کە بە "عقود 17" ناسراون، و ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم زەوییانە موڵکی دەوڵەتن و لەلایەن جووتیارانەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەکرێ دەگیرێن کە بە وتەی ئەو لە نێوان پێنج بۆ 30 ساڵدایە بەرامبەر کرێی ساڵانە، بەو مەرجەی لە کاتی تەواوبوونی ماوەکەیدا نوێ بکرێتەوە.

جەزائیری ئاماژەی بەوەش کرد: "بەپێی زانیارییەکانی من، پارێزگاری بابل داواکارییەکی پێشکەشی وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە بۆ نوێکردنەوەی ئەو گردبەستانەی بەسەرچوون و بەردەستن، یان ئەوانەی بەتایبەتی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵن."
ئەو سەرکردەیە ئەوەی ڕەتکردەوە کە کارەکانی کۆمیتەکە تا ئێستا پەیوەندیی بە دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی ئەمنی لە جورف ئەلسەخر هەبێت و گوتی: "هیچ گۆڕانکارییەک لە پلانەکان یان ئامادەیی ئەمنی لە ناوچەکەدا نییە، لەوانەش کەتیبەکانی حیزبوڵڵا وەکو هێزێکی دەستبەسەرداگرتووی زەوییەکە، چونکە جورف ئەلسەخر تەوەرێکی گرنگە لە سەقامگیریی ئەمنیدا."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو