سەدر هەڵمەتێکی نوێی هاوکاری بۆ هەژاران و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ڕادەگەیەنێت
٢٣ ئاب ٢٠٢٦ - ٤:٢٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ڕێبەری ڕەوتی سەدر، موقتەدا سەدر، دەستپێکردنی هەڵمەتێکی نوێی کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی لەژێر ناوی (حەوت گوڵەگەنم) ڕاگەیاند، کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی خێرخوازیی "البنيان المرصوص"دا جێبەجێ دەکرێت.
ئامانجی سەرەکیی ئەم هەڵمەتە پشتیوانیکردنی دارایی و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانە بۆ توێژەکانی هەژاران و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە سەرانسەری عێراقدا. هاوکات پڕۆژەکە بەردەوامبوونی بەرنامەکانی خوێندن، نەهێشتنی نەخوێندەواری و بڵاوکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری لەخۆدەگرێت.
سەدر لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە گرنگیی پشتیوانییە کۆمەڵایەتییەکان کرد و ڕایگەیاند کە ئەنجامدانی سەدەقە و بەخشین، بەڵا و زیانەکان لە عێراق و گەلەکەی دوور دەخاتەوە.