بەرپرسێکی پارتی: ئەوەی شاسوار عەبدولواحید دەیکات کاردانەوەی ئەو دۆخەیە کەتێیدایە
٢٣ ئاب ٢٠٢٦ - ٥:٠٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
شوان محەمەد، ئەندامی پێشوووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، بە پەنجەرەی راگەیاند: ئەوەی شاسوار عەبدولواحید ئەنجامی دەدات کاردانەوەی ئەو دۆخەیە کە تێیدایە.
ناوبراو وتی: شاسوار عەبدولواحید تێدەگات کە پارتی و یەکێتی دواجار دەبێت لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێکبکەون.
وتیشی: بۆیە شاسوار عەبدولواحید کاتێک بیر دەکاتەوە کە داهاتووی خۆی و جوڵانەوەکەی لەپایزی تەمەنی سیاسییاندان دووچاری کاردانەوە دەبێت.