موقتەدا سەدر داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

٢٣ ئاب ٢٠٢٦ - ٥:٢٣ پاش نیوەڕۆ

موقتەدا سەدر داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

پەنجەرە 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، نیگەرانیی  خۆی بەرامبەر بەردەوامیی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی و بە شێوەیەکی فەرمی داوای لە سوپای پاسدارانی ئێران کرد سەرجەم هێرشەکانی بۆ سەر  وڵاتەکەی ڕابگرێت.

سەدر لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە بەئامانجگرتنی خاکی عێراق لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن) لەلایەن ئێرانەوە جێگەی خەم و نیگەرانییەکی قووڵە. 
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە هێرشکردنە سەر بەرپرسانی عێراقی لە بەغدای پایتەخت یان لە هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک ڕەتکراوەیە و لەژێر هیچ پاساوێکدا جێگەی قبوڵ نییە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە ڕوونی داوای لە فەرماندەییی سوپای پاسدارانی ئێران کرد کە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان نەکەنە ئامانجی پەلامارەکانیان و ڕێز لە سەروەری و سەربەخۆیی ئاسمان و خاکی عێراق بگرن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو