هێنانی ئاڵتونی قاڵب لە ئێرانەوە بۆ هەرێم و عێراق؛ قازانجی هەر کیلۆیەک دەگاتە ٢٥٠٠ دۆلار

٢٤ ئاب ٢٠٢٦ - ٤:١١ پاش نیوەڕۆ

هێنانی ئاڵتونی قاڵب لە ئێرانەوە بۆ هەرێم و عێراق؛ قازانجی هەر کیلۆیەک دەگاتە ٢٥٠٠ دۆلار

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پەنجەرەی ڕاگەیاند، لە ئێستادا بە شێوەیەکی نافەرمی و لە ڕێگەی سنوورەکانەوە ئاڵتونی قاڵب لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، پرۆسەی هاوردەکردنەکە قازانجی بۆ بازرگانان تێدایە؛ بەجۆرێک لە ناوخۆی ئێران کیلۆیەک ئاڵتونی قاڵب بە بڕی ٢٥ ملیار تمەن دەکڕدرێت، بەڵام دوای هێنانی بۆ هەرێمی کوردستان، لە هەر کیلۆیەکدا بڕی دوو هەزار بۆ دوو هەزار و پێنجسەد دۆلار قازانج دەکرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەی دارایی ئەم ئاڵوگۆڕە بە شێوەی حەواڵەکردنی پارە بە دراوی تمەن ئەنجام دەدرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو