کچە کوردەکەی نێو ئەنجومەنی پارێزگای دیالە موحسن مەندەلاوی بەجێهێشت و پەیوەندیی بە مالیکییەوە کرد

٢٤ ئاب ٢٠٢٦ - ٤:١٣ پاش نیوەڕۆ

کچە کوردەکەی نێو ئەنجومەنی پارێزگای دیالە موحسن مەندەلاوی بەجێهێشت و پەیوەندیی بە مالیکییەوە کرد

پەنجەرە

دەریا خەیروڵا، ئەندامی کوردی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە کوتلەی (ئەساس) بە سەرۆکایەتیی محسن مەندەلاوی ڕاگەیاند و چووە ڕیزەکانی هاوپەیمانیی "دەوڵەتی یاسا" وە.

دەریا خەیروڵا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە بە فەرمی پەیوەندی بە پەیمانی دەوڵەتی یاساوە کردووە و لەمەودوا نوێنەرایەتی ئەو هاوپەیمانییە لە ناو ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دەکات.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: "ئەم هەنگاوە متمانەیەکە شانازیی پێوە دەکەم و بەرپرسیارێتییەکە دەیکەمە ئەرك لەبەرامبەر هاووڵاتییانی پارێزگای دیالە."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو