عەلی زەیدی: پێکدادانی سەربازیی لەگەڵ میلیشیاکان روونادات
٢٤ ئاب ٢٠٢٦ - ٤:١٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکوەزیران عەلی ئەلزەیدی کۆتایی بە دەنگۆکانی ئەگەری ڕوودانی پێکدادانی سەربازی سەبارەت بە دۆسیەی کۆنترۆڵکردنی چەک هێنا.
زەیدی لە وتارێکیدا لە هەشتەمین دیداری بەغدا، ڕایگەیاند: "سەرجەم هێزە سیاسییەکان بە تەواوی کۆکن لەسەر بەردەوامبوون لە پرۆسەی قەتیسکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا،" هەروەها ڕوونیکردەوە کە "کارکردن لەسەر ئالیەتەکانی ڕادەستکردنی چەک و کۆتاییهێنانی یەکجارەکی بەم دۆخە بەردەوامە."
ئەوەشی خستەڕوو: "هیچ ئارەزوو یان ئەگەرێک بۆ هیچ جۆرە پێکدادانێکی سەربازی نییە،" و ئاماژەی بەوەش دا "ڕێگە بە دوژمنانی عێراق نادەین هیچ دەرفەتێک بقۆزنەوە."
جەختیشیکردەوە کە "هیچ پاشەکشەیەک لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی نییە و حکومەت لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە پشتیوانییەکی بەربڵاوی لێ دەکرێت."