پەنجەرە ناوەڕۆکی پەیامێکی زەیدی بۆ میلیشیاکان بڵاو دەکاتەوە

٢٤ ئاب ٢٠٢٦ - ٤:٥٧ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە ناوەڕۆکی پەیامێکی زەیدی بۆ میلیشیاکان بڵاو دەکاتەوە

پەنجەرە

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی چەک کردنیان و کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن حکومەتەوە، پەیامێکی ئاراستەی میلیشیا شیعەکان کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەیامەکەی زەیدی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: زەیدی پەیامی ئەوەی بە میلیشیاکان گەیاندووە، ئەگەر چەک رادەستی دەوڵەت نەکەن، ئەمەریکا هێرشیان دەکاتە سەر، بۆیە باشتر وایە چەک رادەست بکەن و خۆیان لەهێرش بپارێزن.

سەرچاوەکە وتی: لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، دۆخەکە هێورتر دەردەکەوێت و گوتاری میلیشیاکان کەمێک گۆڕانی بەسەردا هاتووە، بۆیە زەیدیش لە گوتارەکەیدا ئەگەری پێکدادانی بەدوورزانی.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو