١٤ هەزار سزادراو بەلەسێدارەدان لە زیندانەکانی عێراقدان
٢٤ ئاب ٢٠٢٦ - ٥:٠٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق، ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە ١٤ هەزار سزادراو بە سێدارەدان لە زیندانەکاندان.
ئامێدی لە هەشتەمین کۆنفرانسی دیالۆگی بەغدا وتی: "پرسی لەسێدارەدان دۆسیەیەکی نیشتمانی، دەستووری و یاسایی عێراقییە و پەیوەندی بە هیچ بابەتێکی دیکەوە نییە."
وتیشی: "سەرۆکایەتی کۆمار پەڕاوەکانی لێخۆشبوونی گشتی دەنێرێت بۆ دەسەڵاتی دادوەریی و ئەوان بڕیار لەسەر شایستەبوون یان شایستەنەبوونیان دەدەن،" هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە "لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە ١٤ هەزار سزادراو بە سێدارەدان لە زیندانەکاندا هەن."