توێژەرێکی ئەمریکی: میلیشیا شیعەکانی عێراق چەک رادەست ناکەن

٢٤ ئاب ٢٠٢٦ - ٥:١٣ پاش نیوەڕۆ

توێژەرێکی ئەمریکی: میلیشیا شیعەکانی عێراق چەک رادەست ناکەن

پەنجەرە

پۆڵ دەیڤس، توێژەری ئەمریکی، پێیوایە گرووپە چەکدارەکان ئامادە نین لەسەر داوای عەلی زایدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، تا کۆتایی مانگی ئەیلوول چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت بکەن.

بەپێی وتەی دەیڤس، حکومەتی عێراق لە نێوان جێبەجێکردنی سیاسەتی نیشتمانی خۆیی و ڕەزامەندیی تاران (هاوپەیمانە سەرەکییەکەی) لە بارودۆخێکی ئاڵۆزدایە.

 پۆڵ دەیڤس، وتی: ئێران ئەم گرووپە چەکدارانە وەک بەشێکی گرنگی سیاسەتی دەرەوەی خۆی دەبینێت و ڕێنمایی پێداون کە چەکەکانیان ڕادەست نەکەن.

 وتیشی: واشنتۆن دەیەوێت لەڕێگەی سەپاندنی سزای ئابووریی زیاتر بۆ سەر سەرکردەی گرووپەکان، فشار لە ئێران بکات تا چەککردنی ئەو گرووپانە بچێتە پێشەوە.
 
دەیڤس روونیکردەوە، هەندێک لە گرووپە دیارەکان (وەک کەتائیبی حزبوڵا، نوجەبا و سەیدولشوهەداء) دەستبەرداربوونی چەکەکانیان بەستۆتەوە بە کشانەوەی تەواوەتی هێزە بیانییەکان لە عێراق. هەروەها داوا دەکەن بڕیاری چەککردن هێزەکانی پێشمەرگەش بگرێتەوە.

 ئەو توێژەرە ئەمریکییە دەڵێت: سوپای عێراق لەم کاتەدا توانای ئەوەی نییە بە هێزی سەربازی چەک بەو گرووپانە دابماڵێت.

بەپێی وتەی ئەم شارەزایە، ئەم قەیرانە لە ئایندەیەکی نزیکدا چارەسەر ناکرێت و سەرکەوتنی ئەم هەوڵانە بەندە بە دەرئەنجامی ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر داهاتووی دەسەڵاتی ئێران.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو