نەوتی عێراق بەبێ رەزامەندیی ئێران تێدەپەڕێنرێ

٢٤ ئاب ٢٠٢٦ - ٥:١٨ پاش نیوەڕۆ

نەوتی عێراق بەبێ رەزامەندیی ئێران تێدەپەڕێنرێ

پەنجەرە

سەرچاوەیەک لە بەندەرەکانی عێراق ڕاگەیاند، کە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراق دەستیان بە پەڕینەوە لە گەرووی هورمز کردووە، بێ ئەوەی لایەنی ئێرانی رەزامەندی لەسەر جوڵەی کەشتییەکان بدات.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، ئەو لایەنانەی نەوتی عێراق دەکڕن توانیویانە لە ڕێگەی هەندێک ئاراستەی دەریاییەوە نەوتی زیاتر بگوێزنەوە، کە ئەو ڕێگایانە ناکەونە ژێر کۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبردنی دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە.

بەپێی وتەی هەمان سەرچاوە، گفتوگۆیەکی گەرم و گوڕ لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی ئەمریکی و ئەڵمانی لە بواری گواستنەوەی نەوت لە ئارادایە، بەمەبەستی زامنکردنی تێپەڕبوونی ئارامی نەوتی خاوی عێراق لەو گەرووەوە.

هەروەها سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو، کە لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا، ئاستی ڕەوانەکردنی بارە نەوتییەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بۆ دەرەوە ڕووی لە هەڵکشان کردووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو